بەردەوامیی دەستبەسەری و نادیاری چارەنووسی ئەحمەد نەجەف نیا هاووڵاتیی خەڵکی ئیلام

ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا ئاگادار کراوەتەوە کە ڕۆژی سێشەممە، ٢٨ی ڕەزبەری ١٤٠٥ ئەحمەد نەجەف نیا، هاووڵاتیی خەڵکی لۆمار سەر بە پارێزگای ئیلام، لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر کراوە و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگواستراوە.

بە گوێرەی زانیارییەکانی هانا، دەستبەسەرکردنی ئەحمەد نەجەف نیا لە ڕێگەی هێرشی هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات بۆ سەر شوێنی کارەکەی و بە شێوەی سەرەڕۆیانە ئەنجام دراوە.

شایانی باسە، سەرەڕای تێپەڕبوونی شەش ڕۆژ بەسەر کاتی دەستبەسەرکردنی ئەم هاووڵاتییەدا،هیچ زانیارییەک لەسەر هۆکارەکانی دەستبەسەرکران و ئەو تۆمەتانەی خراونەتە پاڵی لە بەردەستدا نییە و ناوبراو هێشتا لە مافی دەستگەیشتن بە پارێزەر، پەیوەندیی تەلەفونی و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەش کراوە.

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین