به‌پێی ڕاپۆرته بڵاوکراوه‌کان، به‌ره‌به‌یانی ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٣ی بانه‌مه‌ڕ، سزای له‌سێداره‌دانی محه‌مه‌د عه‌باسی، یه‌کێک له ده‌ستبه‌سه‌رکراوانی خۆپیشاندانه سه‌راسه‌رییه‌کانی مانگی به‌فرانباری ١٤٠٤، له به‌ندیخانه‌ی قزڵحەساری کەرەج جێبه‌جێ کرا. ئه‌م به‌ندکراوه سیاسییه پێشتر له‌لایه‌ن لقی ١٥ی دادگای شۆڕشی تاران به سه‌رۆکایه‌تیی دادوەر ئه‌بولقاسم سه‌ڵه‌واتی، به تۆمه‌تی «محاربه» (دژایه‌تیی خودا) له په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ دۆسیه‌ی کوژرانی شاهین ده‌هقانی کاکاوه‌ندی، یه‌کێک له ئه‌فسه‌رانی هێزه ئه‌منییه‌کان له مه‌لارد، سزای سێداره‌ی به‌سه‌ردا سه‌پێندرابوو؛ سزایه‌ک که دواتر له لقی ٣٩ی دیوانی باڵای وڵات په‌سند کرا.
به‌پێی ڕاپۆرته به‌ڵگه‌دارەکان، به‌رپرسانی به‌ندیخانه‌ی قزڵحەسار پێش جێبه‌جێکردنی سزاکه، بنه‌ماڵه‌ی عه‌باسییان بۆ ئه‌نجامدانی «دوایین چاوپێکه‌وتن» بانگهێشت کردبوو، به‌ڵام دوای ئاماده‌بوونیان له‌و شوێنه، ڕێگرییان له ئه‌نجامدانی ئه‌م دیداره کرد. سه‌رچاوه‌یه‌کی نزیک له بنه‌ماڵه‌ی ناوبراو ڕایگه‌یاندووه که خزم و که‌سوکاری ته‌نیا دوای جێهێشتنی به‌ندیخانه و له ڕێگه‌ی په‌یوه‌ندیی ته‌له‌فۆنییه‌وه له جێبه‌جێکردنی سزای له‌سێداره‌دانه‌که ئاگادار کراونەتەوە.
هاوکات، سزای ٢٥ ساڵ به‌ندکرانی ته‌عزیری بۆ فاتیمه عه‌باسی، کچی ناوبراو که له ڕه‌وتی هه‌مان دۆسیه‌دا ده‌ستبه‌سه‌ر کرابوو، له دیوانی باڵای وڵات یه‌کلایی بووەتەوە و ناوبراو ئێستا له به‌ندی ژنانی به‌ندیخانه‌ی ئێڤین زیندانییه.
له کاتی پڕۆسه‌ی دادگاییکردنەکەدا، پارێزه‌ری محه‌مه‌د عه‌باسی به ئاماژه‌دان به زۆریی برینه‌کانی سه‌ر جه‌سته‌ی کوژراوه‌که و ئه‌و خاڵه‌ی که هه‌موو برینه‌کان به‌هۆی چه‌که‌وه نه‌بوونه، پاڵدانی تۆمه‌تی ڕاسته‌وخۆی کوشتنی بۆ بریکاره‌که‌ی به ناڕوون و خاوه‌ن کێشه‌ی جددیی یاسایی زانیبوو. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، ئاژانسی هه‌واڵی «میزان»ی سه‌ر به ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری، وێڕای پشتڕاستکردنه‌وه‌ی جێبه‌جێکردنی سزاکه له ئێواره‌ی چوارشه‌ممه‌دا، بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی کرد که ئه‌م کاره له‌ژێر ناوی «قیساس» و له‌سه‌ر داوای بنه‌ماڵه‌ی کوژراوه‌که ئه‌نجام دراوه.
رێکخراوی هانا جه‌خت ده‌کاته‌وه که ده‌رکردن و جێبه‌جێکردنی سزای له‌سێداره‌دان له دۆسیه‌کانی په‌یوه‌ست به خۆپیشاندانه سه‌راسه‌رییه‌کان، پێشێلکردنی ئاشکرای مافی ژیان و پێچه‌وانه‌ی بنه‌ما سه‌ره‌تاییه‌کانی دادگایی‌کردنی دادپه‌روه‌رانه‌یه. بێبه‌شکردنی تۆمه‌تبار له ده‌ستڕاگه‌یشتن به پارێزه‌ری سه‌ربه‌خۆ له هه‌موو قۆناغه‌کانی لێکۆڵینه‌وه‌دا، نه‌بوونی شەفافیەت له پڕۆسه‌ی دادگایی‌کردن و ڕێگری کردن له دوایین دیدار له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه، له نموونه‌کانی پێشێلکردنی مافه بنەڕەتییەکانی تۆمه‌تبار و ڕه‌فتاری نامرۆڤانه و سووکایه‌تییه به‌رانبه‌ر به به‌ندکراو و که‌سوکاری.
هانا هه‌روه‌ها وه‌بیری ده‌هێنێته‌وه که جێبه‌جێکردنی ئه‌م جۆره سزایانه له دۆسیه ئه‌منی و سیاسییه‌کاندا، له کاتێکدا که هیچ گرەنتییەک بۆ لێکۆڵینه‌وه‌ی سه‌ربه‌خۆ و دادپەروەرانە نییه، دژایه‌تیی جددیی هه‌یه له‌گه‌ڵ به‌ڵێننامه نێوده‌وڵه‌تییه‌کانی کۆماری ئیسلامیی ئێران، له‌وانه په‌یماننامه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی مافه مه‌ده‌نی و سیاسییه‌کان.
