دەستبەسەرکردنی زاهیر مەحموودیان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە شنۆ

ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا ئاگادار کراوەتەوە کە ڕۆژی سێشەممە ١٩ی خەزەڵوەری ١٤٠٥، زاهیر مەحموودیان هاووڵاتیی خەڵکی ئاوایی شاوانەی سەر بە شاری شنۆ، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە.

بە گوێرەی زانیارییەکانی هانا، دەستبەسەرکردنی زاهیر مەحموودیان بە شێوەی سەرەڕۆیانە ئەنجام دراوە.

زاهیر مەحموودیان پێشتریش پێشینەی دەستبەسەرکردنی هەبووە.

شایانی باسە تا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم ڕاپۆرتە هیچ زانیارییەک لەسەر هۆکارەکانی دەستبەسەرکردن و ئەو تۆمەتانەی ئاراستەی ئەم هاووڵاتییە کراون،لەبەردەستدا نییە.

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین