سێدارەدانی هاووڵاتییەکی خەڵکی کرماشان لە بەندیخانەی ناوەندیی ساری

​بەپێی ئەو ڕاپۆرتانەی گەیشتوونەتە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا، بەرەبەیانی ڕۆژی یەکشەممە ٣١ی جۆزەردانی ١٤٠٥، حوکمی سێدارەدانی هاووڵاتییەکی خەڵکی کرماشان بە ناوی “فایەق ئەحمەدی” تەمەن ٣٩ ساڵ، کە پێشتر لە دۆسیەیەکی پێوەندیدار بە تاوانەکانی ماددەی هۆشبەردا بە لەسێدارەدان مەحکووم کرابوو، لە بەندیخانەی ناوەندیی شاری ساری جێبەجێ کرا.

​بەپێی زانیارییە وەرگیراوەکان، فایەق ئەحمەدی کە دانیشتووی شاری ساری بوو و وەک شۆفێری تەکسیی هێڵە شارییەکان کاری دەکرد، نزیکەی دوو ساڵ لەمەوبەر بە تۆمەتی تاوانەکانی پێوەندیدار بە ماددەی هۆشبەر دەسبەسەر و لە کۆتاییدا لەلایەن دادگای شۆڕشی سارییەوە سزای سێدارەدانی بەسەردا سەپابوو.

​سەرەڕای جێبەجێکردنی حوکمی سێدارەدانی فایەق ئەحمەدی لە بەندیخانەی ناوەندیی ساری، ئەم لەسێدارەدانە تا کاتی بڵاوکردنەوەی ئەم ڕاپۆرتە، لە ڕاگەیاندنە فەرمییەکان و سەرچاوەکانی سەر بە دەزگای دادوەرییەوە ڕانەگەیەندراوە.

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین