بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا، ڕۆژی دووشەممە ١٨ی خەزەڵوەری ١٤٠٥، کرێکارێکی لاو بە ناوی جەلیل وەیسی خەڵکی شاری تکاب، لە کاتی کارکردن لە بینایەک بە هۆی تەزووی کارەباوە گیانی لە دەستداوە.
جەلیل وەیسی خێزاندار و باوکی دوو منداڵ بوو.
ئەم ڕووداوە جارێکی تر تیشک دەخاتە سەر نەبوونی ڕێوشوێنی سەلامەتی و پاراستنی تەکنیکی لە شوێنی کار و ئەو مەترسیانەی کە بەهۆی پابەندنەبوون بە ستانداردەکانی سەلامەتییەوە بۆ کرێکاران دروست دەبن.
