ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا ئاگادار کرایەوە کە ڕۆژی چوارشەممە ٢ی گوڵانی ١٤٠٥ی هەتاوی، سۆهراب بەهرامی چالاکی مەدەنی خەڵکی شاری سنە پاش ماوەی نزیکەی سێ مانگ دەستبەسەرکران و دوو جار درێژکردنەوەی دەستبەسەرکرانەکەی، بە دانانی بارمتە ئازاد کرا.
بەپێی ئەو زانیارییانەی دەستمان کەوتووە، ئەم چالاکە مەدەنییە لە ٥ی ڕێبەندانی ١٤٠٤، دوای هەڵکوتانە سەر ماڵەکەی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە و بەبێ فەرمانی دادوەری دەستگیرکرا و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرابوەوە.
شایانی باسە سۆهراب بەهرامی چالاکێکی مەدەنی ناسراوە کە پێشتر بە هۆی چالاکییە مەدەنی و کۆمەڵایەتییەکانییەوە بانگهێشت و ڕووبەڕووبوونەوەی هێزە ئەمنییەکان بووە.
