لەسێدارەدانی عێرفان کیانی یەکێک لە دەستگیرکراوەکانی ناڕەزایەتییەکانی بەفرانباری  ١٤٠٤ لە ئیسفەهان

بەپێی هەواڵێک کە لە میدیای فەرمیی دەزگای قەزایی کۆماری ئیسلامی ئێراندا بڵاوکراوەتەوە، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ شەممە، ٥ی گوڵانی ١٤٠٥،  عێرفان کیانی، یەکێک لە دەستگیرکراوەکانی ناڕەزایەتییەکانی بەفرانباری ١٤٠٤ی ئیسفەهان، دوای پشتڕاستکردنەوەی حوکمەکەی لەلایەن دادگای باڵای ئێرانەوە لە سێدارە دراوە.

بەپێی ڕاپۆرتە بڵاوکراوەکە، ئەم هاوڵاتییە ڕووبەڕووی چەندین تۆمەت بوەتەوە لەوانە “پەیوەندی بە مۆساد”، “وێرانکردن و سووتاندنی موڵک و ماڵی گشتی”، “هەڵگرتنی کۆکتێلی مۆلۆتۆڤ”، “هەڵگرتنی چەکی سارد” و “شەڕ لەگەڵ ئەفسەرەکان”.

بەڵام تا ئێستا هیچ زانیارییەکی ڕوون سەبارەت بە پرۆسەی دادگاییکردنەکە و شێوازی مامەڵەکردن لەگەڵ کەیسەکە و دەستڕاگەیشتن بە پارێزەرێکی هەڵبژێردراو لەلایەن تۆمەتبارەوە و وردەکاری قۆناغەکانی دادگاییکردن و لەسێدارەدان بڵاونەکراوەتەوە. نەبوونی شەفافیەت لە پرۆسەی مامەڵەکردن لەگەڵ دۆسیەی بەڕێز کیانیدا نیگەرانییەکانی زیاتر کردووە سەبارەت بە پەلەکردن لە دەرکردن و جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەدان، بەتایبەتی لە کەیسەکانی پەیوەست بە ناڕەزایەتییە سەرتاسەرییەکان.

شایانی باسە شەپۆلی لەسێدارەدانی ناڕازییان و گومانلێکراوانی ئەمنی لە ماوەی شەڕی ئەم دواییەدا بە تایبەتی دوای ڕاگەیاندنی ئاگربەست بە شێوەیەکی بەرچاو زیادی کردووە.

بەپێیئەوئامارانەیکەکۆکراونەتەوە،کۆماریئیسلامییئێرانلەماوەیپێنجهەفتەیڕابردوودالانیکەم١٩کەسیلەسێدارەداوەکە٩کەسیانبەتۆمەتیئەندامبوونیانهاوکاریلەگەڵڕێکخراویموجاهدینیخەڵک،٨کەسیانلەپێوەندیلەگەڵناڕەزایەتییەکانیمانگیبەفرانباریساڵی١٤٠٤و٢کەسیانبەتۆمەتیسیخوڕیکردنبۆئیسرائیللەسێدارەدراون.

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین