دەستبەسەرکردنی عەلی شوکری، چالاکی کولتووری، لەلایەن هێزە ئەمنییەکان لە بۆکان

ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا ئاگادار بووەتەوە کە ڕۆژی سێشەممە ٢٦ی جۆزەردانی ١٤٠٥، هاووڵاتییەک بە ناوی «عەلی شوکری»، ٥٠ ساڵە، چالاکی کولتووری و خەڵکی بۆکان، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە.

بەپێی زانیارییەکانی هانا، ئەم هاووڵاتییە لە شوێنی کارەکەیدا و بەبێ بەڵگە و بڕیاری دادگا لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەستبەسەر کراوە.

بەپێی ڕاپۆرتی هانا، ناوبراو دوای دەستبەسەرکردن بۆ لێکۆڵینەوە و لێپرسینەوە بۆ یەکێک لە ناوەندە ئەمنییەتییەکانی ورمێ گواستراوەتەوە.

شایانی باسە کە تا کاتی بڵاوکردنەوەی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەکی ورد سەبارەت بە هۆکار و تۆمەتی دەستبەسەرکردنی ئەم چالاکە کولتوورییە بەردەست نییە.

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین