سنە؛ سزادانی پووریا سەعیدی بە سێ ساڵ زیندانیی هەڵپەسێردراو

بەپێی ئەو زانیارییانەی گەیشتوونەتە دەستی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا، پووریا سەعیدی، خەڵکی سنە و لە دەستبەسەرکراوانی شەڕی ٤٠ ڕۆژە، لە لایەن دادگای شۆڕشی سنەوە بە تۆمەتی «پڕوپاگەندە دژی دەسەڵات» سزای سێ ساڵ زیندانیی هەڵپەسێردراو و پێدانی سزای دارایی (نەختی) بەسەردا سەپێنراوە.

شایانی باسە، ئەم هاووڵاتییە ڕۆژی ٢٨ی ڕەشەمەی ١٤٠٤، لە دوای هەڵکووتانی هێزە ئەمنییەکان بۆ سەر ماڵی بنەماڵەکەی دەستبەسەر کرا و پاش سێ مانگ لێپرسینەوە، لە جۆزەردانی ١٤٠٥ بە دانانی بارمتە و بە شێوەیەکی کاتی تا کۆتایی قۆناغەکانی دادگایی کردن ئازاد کرابوو.

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین