جێبەجێکردنی سزای سێدارەی بەندکراوێک لە زیندانی ناوەندیی شاری سنه

بەپێی ڕاپۆرتە گەیشتووەکان بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا، بەرەبەیانی ڕۆژی سێشەممە ٢٦ی جۆزەردانی ١٤٠٥ی هەتاوی (١٦ی ژوئینی ٢٠٢٦)، سزای سێدارەی “محەممەد ئەحمەدی”، بەندکراوی خەڵکی سنە، لە زیندانی ناوەندیی ئەم شارەدا جێبەجێ کرا.
لەسەر بنەمای زانیارییە گەیشتووەکان، محەممەد ئەحمەدی نزیکەی سێ ساڵ لەمەوبەر لە پەیوەندی لەگەڵ دۆسیەیەکی کوشتندا دەستبەسەر و لە درێژەدا لەلایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە بە تۆمەتی “کوشتنی بەئەنقەست” سزای سێدارەی بەسەردا سەپابوو.
دەگوترێت حوکمی ئەم بەندکراوە دوای تێپەڕاندنی قۆناغەکانی دادوەری و پشتڕاستکردنەوەی کۆتایی لە ناوەندە باڵاکان، لە زیندانی ناوەندیی سنەدا جێبەجێ کراوە.
تا کاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە، وردەکاریی زیاتر دەربارەی دۆسیەکە و پرۆسەی جێبەجێکردنی سزاکە لەبەردەستدا نییە. هەروەها میدیا فەرمییەکان و ناوەندەکانی سەر بە دەزگای دادوەری تا ئێستا هەواڵی لەسێدارەدانی محەممەد ئەحمەدییان بە فەرمی بڵاو نەکردووەتەوە.

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین