حوکم دران و دەرکرانی نەبی ئومیدی، مامۆستای یاریدەدەری زانکۆی پەیام نووری ئیلام

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا، نەبی ئومیدی پرۆفیسۆری یاریدەدەری ئابووری و بەڕێوەبەریی ماڵیی زانکۆی پەیام نووری ئیلام، پاش پشتگیری لە ناڕەزایەتییەکانی مەڵەکشایی بە پێنج ساڵ بەندکران حوکم دراوە و لە کاری زانکۆ لادراوە.

ئەم مامۆستایەی زانکۆ پاش دەستبەسەر کران، ماوەی ٣٠ ڕۆژ لە ژووری تاکەکەسیدا ڕاگیرابوو و پاشان بۆ بەندیخانەی ئیلام گواسترابووەوە و لە مانگی بەفرانباری ١٤٠٤ ەوە تاکوو ئێستا لە بەندیخانەدایە.

نەبی ئومیدی، بێجگە لە حوکم دران بە پێنج ساڵ زیندان، چوونە دەرەوە لە ئێران و چوونە نێو شاری مەڵکەشایی-ی لێ قەدەغە کراوە.

تا ئێستا وردەکاریی ڕەسمی لەسەر سەرچاوەی بڕیاردەری حوکم و ئەو تۆمەتانەی کە دراونەتە پاڵ تۆمەتبار، بڵاو نەکراوەتەوە.

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین