ئازادیی کاتیی موحەممەد موحەممەدی‌زادە لە زیندانی بیجاڕ بە دانانی بارمتەی قورس

بەپێی زانیاریی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا، ڕۆژی دووشەممە ٦ ی ڕەزبەری ١٤٠٥، موحەممەد موحەممەدی‌زادە هاووڵاتیی تەمەن ٣٧ ساڵانی خەڵکی گوندی یاپاڵ سەر بە شاری دیواندەرە، بە دانانی بارمتەی بە بڕی حەوت میلیارد و پێنجسەد میلیۆن تمەن بە شێوەیەکی کاتی لە بەندیخانەی بیجاڕ ئازاد کراوە.

ناوبراو ڕۆژی یەکشەممە ٢٢ی خەرمانانی ١٤٠٥، لە شوێنی کاری خۆیدا، لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپاوە و بەبێ نیشان دانی هیچ حوکم و بەڵگەیەکی قەزایی دەستبەسەر کرابوو و پاش ئەوە بۆ شوێنێکی نادیار گواسترابووەوە.

شایانی باسە، تا کاتی ئامادە کردنی ئەم ڕاپۆرتە، لەسەر ئەو تۆمەتانەی کە دراونەتە پاڵ موحەممەد موحەممەدی‌زادە و هەروەها وردەکاریی کەیسەکەی زانیارییەکی ورد لەبەر دەست نییە.

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین