ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا ئاگادار کراوەتەوە کە ڕۆژی سێشەممە ٧ی مانگی ڕەزبەری ١٤٠٥، “هیوا موحەممەدی” و “خەبات مێهدی” خەڵکی گوندی “نەنە”ی سەر بە شاری مەریوان لەلایەن هێزە ئەمنیەتییەکانەوە دەستبەسەر کراون و بۆ شوێنێکی نادیار گوێزراونەتەوە.
بەپێی زانیارییە گەیشتووەکان، هاوکات لەگەڵ ئەمەدا چەند هاوڵاتیی تر لەلایەن هێزە ئەمنیەتییەکانەوە دەستبەسەر کراون. تا ئێستا ناسنامەی ئەو گیراوانە بۆ ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا دەرنەکەوتووە و لێکۆڵینەوە لەسەر زانیاریی ناسنامە و شوێنی ڕاگرتنی ئەو کەسانە بەردەوامە.
جێی ئاماژەیە، تا کاتی بڵاو کرانەوەی ئەم ڕاپۆرتە، زانیاری لەسەر هۆکاری دەستبەسەر کردن، لایەنی دەستبەسەرکەر و ئەو تۆمەتانەی بەرەوڕووی ئەو هاووڵاتییانە کراون لەبەر دەست نییە.
لە ئەگەری گەیشتنی زانیاریی تردا ئەم هەواڵە نوێ دەکرێتەوە.
