بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا، سەرەڕای تێپەڕبوونی هەشت ڕۆژ بە سەر کاتی دەستبەسەرکرانی ئارەش ئیمام جومعە تەمەن ٣٦ ساڵ و خەڵکی شاری سەقز، هێشتا هیچ جۆرە زانیارییەک لە سەر شوێنی ڕاگیران، بارودۆخی جەستەیی و پڕۆسەی یاسایی دۆسیەکەی، لە بەردەستدا نیە.
بە گوێرەی زانیارییەکانی هانا، ناوبراو ڕۆژی هەینی ٢٣ی گەلاوێژی ١٤٠٥، لە لایەن هێزەکانی ئیدارە ئیتڵاعاتەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە.
شایانی باسە، تا ساتی بڵاو بوونەوەی ئەم ڕاپۆرتە، لە سەر ئەو دامەزراوەی کە ئەم شارۆمەندەی دەستبەسەر کردووە و هەروەها ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵی هیچ جۆرە زانیارییەک لە بەردەستدا نیە.
