بەردەوامیی بێئاگایی لە چارەنووسی، ئەیوب حەمزە،خەڵکی پیرانشار، دوای دەستبەسەرکرانی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە

بەپێی ئەو زانیارییانەی بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا گەیشتوون، ئەیوب حەمزە، هاووڵاتیی خەڵکی پیرانشار، ڕۆژی سێشەممە ٢٠ی گەلاوێژی ١٤٠٥ی هەتاوی، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە.
دوای تێپەڕبوونی زیاتر لە دە ڕۆژ بەسەر دەستبەسەرکرانی ئەم هاووڵاتییەدا، هێشتا هیچ زانیارییەک لەسەر شوێنی ڕاگرتن و بارودۆخی ناوبراو لەبەردەستدا نییە و بەدواداچوونەکان بۆ ئاگاداربوون لە چارەنووسی تا ئێستا بێ‌ئەنجام ماونەتەوە.

تا کاتی بڵاوکردنەوەی ئەم ڕاپۆرتە، نە ئەو ناوەندەی کە دەستبەسەری کردووە و نە هۆکار و تۆمەتە ئەگەرییەکانی دژی ئەیوب حەمزە ئاشکرا نەکراون.

بەردەوامیی بێئاگایی لە دۆخ و شوێنی ڕاگرتنی، نیگەرانیی بنەماڵە و کەسە نزیکەکانی ناوبراوی لێ کەوتووەتەوە.

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین