بەپێی ئەو بەڵگانەی بۆ ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا هاتوون، عەلیئەسغەر چەڵەبیانی، شاعیر و نووسەری کوردی کرمانج، خەڵکی گوندی پشەندە سەر بە شاری ڕاز و جەرگلان، جارێکی تر بۆ دادسەرای گشتی و شۆڕشی بۆجنورد بانگ کراوە.
بەپێی ئاگادارنامەیەکی دەرکراو لە لایەن لقی یەکەمی ڵێکۆڵینەوەی دادسرای گشتی و شۆڕشی بۆجنوورد لە ڕۆژی سێشەممە ٢٧ی گەلاوێژی ١٤٠٥ ، ئەم نووسەرە دەبێت لە ماوەی پێنج ڕۆژدا بۆ بەرگریکردن لە تۆمەتی «بڵاوکردنەوەی درۆ و هەواڵی ناڕاست لە ڕێگەی کامپیوتەرەوە» لەو لقە ئامادە بێت.
ئەم بانگکردنە لە دوای ئەوە هاتووە کە چەند هەفتەیەک پێش چەڵەبیانی ڕایگەیاندبوو لە دۆسیەێەکی دیکەدا، بۆهۆی سکاڵای یەکێک لە هێزەکانی دادوەری، بە قامچی و ٦١ ملیۆن تمەن سزای دارایی سزا دراوە. بەڵام تا ئێستا کۆپیێ بڕیارنامەی ئەم سزایە بڵاونەکراوەتەوە و تۆمەت، لقی دەرکەر و دۆخی کۆتایی سزاکە هێشتا ڕوون نییە.
لێکۆڵینەوەی بەڵگەکانی پێشووتر نیشان دەدات کە ناوبراو ڕۆژی ١٢ی بەفرانباری ١٤٠٢ بە تۆمەتی «بانگەشەکردن دژی ڕێژیم» بانگ کرابوو. هەروەها لە داواکاری سزای ، ٢٢ی ڕەشەمەی ١٤٠٢، بڵاوکردنەوەی ناوەڕۆک لە هەژماری تایبەتی خۆی، بۆتە بنەمای تۆمەتی «سووکایەتیکردن بە پیرۆزییەکانی ئیسلام». لقی ١٠٥ی دادگای تاوانی، دووی بۆجنووردیش لە بڕیارنامەی ١٨ی جۆزەردانی ١٤٠٣، بە پشتبەستن بە ماددەی ٥١٣ی یاسای سزای ئیسلامی، چەڵەبیانی بە یەک ساڵ زیندان سزا داوە. دۆسیەێکی تڕێش لە دادگای شۆڕشی بۆجنوورد بە تۆمەتی «بانگەشەکردن دژ بە ڕێژیم» و «سووکایەتیکردن بە ڕابەری کۆماری ئیسلامی» دژی ناوبراو پێک هێنرابوو. چەڵەبیانی لە کۆتاییدا ١٠ مانگی لە زیندانی ناوەندی بۆجنورد بەسەر برد.
شایانی باسە کە ناوبراو لە ماوەی زیندانیدا ١٢ ڕۆژ مانی لە خواردن گرتبوو و دوای ئەوە تووشی نەخۆشی گورچیلە بووە. دەرکردن و ئەگەری جێبەجێکردنی سزای قامچی لە دۆخی تەندرووستی ئەو دا دەتوانێت، مەترسییەکی جددیی بێت .
