بەپێی ئەو زانیارییانەی بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا گەیشتوون، ئەرکان ئەحمەدی، شارۆمەندی خەڵکی ئاوایی “هەنگەژاڵ” و دانیشتوویی شاری مەریوان، لەگەڵ تێپەڕبوونی سێ هەفتە بە سەر کاتی دەستبەسەرکردنیدا هێشتا لە گرتووخانەیەکی هێزەکانی ئیدارەی ئیتڵاعات ڕاگیراوە و لە سەر شوێنی ڕاگیران و بارودۆخی هیچ زانیارییەک لە بەردەستدا نیە.
ئەرکان ئەحمەدی بەرەبەیانی سێشەممە ١٠ی خەرمانانی ١٤٠٥، بە هەڵکوتانە سەر ماڵەکەی لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتڵاعاتەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا. هەروەها سەرەڕای پێویستی بە بەکارهێنانی دەرمان بە هۆی نەخۆشی، تا ئێستا ڕێگای پێنەدراوە دەستی بە دەرمانەکانی بگات.
شایانی باسە، تا ساتی بڵاو بوونەوەی ئەم ڕاپۆرتە، هیچ زانیارییەک لە سەر هۆکاری دەستبەسەر کردن و ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵ ئەم شارۆمەندە لە بەردەستدا نیە.
