دەستبەسەرکردنی سێ هاووڵاتی لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سوپای پاسدارانەوە لە شنۆ

بەپێی ئەو زانیارییانەی گەیشتوونەتە دەستی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا، لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، سێ هاووڵاتی بە ناوەکانی زاهید سەیدکەریمی، سەدرەدین ئیسماعیل‌زادە و کۆمار ڕوویان، خەڵکی شاری شنۆ، لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سوپای پاسدارانەوە دەستبەسەر کراون و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراون.

بەپێی زانیارییە وەرگیراوەکان، ڕۆژی شەممە ٩ی خەزەڵوەری ١٤٠٥، کۆمار ڕوویان، تەمەن ٢٢ ساڵ، لە دوای هەڵکوتانەسەری هێزەکانی ئیتلاعاتی سوپای پاسداران بۆ سەر شوێنی کارەکەی، دەستبەسەر کراوە.

هەروەها ڕۆژی یەکشەممە ١٠ی خەزەڵوەری ١٤٠٥، زاهید سەیدکەریمی، خەڵکی گوندی «باب خالیدئاوا» و سەدرەدین ئیسماعیل‌زادە، تەمەن ٣٤ ساڵ و خەڵکی گوندی «شەوانە» سەر بە شاری شنۆ، لە دوای هەڵکوتانەسەری هێزەکانی ئیتلاعاتی سوپای پاسداران بۆ سەر ماڵەکانیان و بەبێ پێشکەشکردنی هیچ بڕیارێکی دادوەری دەستبەسەر کراون.

شیاوی باسە تا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم ڕاپۆرتە، لە هۆکارەکانی دەستبەسەرکردن و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی ئەم سێ هاووڵاتییە هیچ زانیارییەک لە بەردەستدا نییە.

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین