هەوڵی خۆکوژیی شاهین شکۆهی، خوێندکاری دکتۆرای کۆمەڵناسی، لە ئەنجامی گوشاری دامەزراوە ئەمنییەکان

بەپێی زانیارییە سەرەتایییە دەستکەوتووەکان لە سەرچاوە خوێندکارییەکانەوە، شاهین شکۆهی، خوێندکاری قۆناغی دکتۆرای کۆمەڵناسیی زانکۆی تاران، لە ئەنجامی گوشاری دامەزراوە ئەمنییەکان دەستی داوەتە خۆسووتاندن.

شاهین شکۆهی پێشتر لە ڕۆژی سێشەممە ٩ی بەفرانباری ١٤٠٤، لە میانی ناڕەزایەتییە خوێندکارییەکانی زانکۆی تاران، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرابوو و ڕۆژی دواتر ئازاد کرابوو. ئەم ڕاپۆرتەی دوایی، نیگەرانییە جددییەکانی سەبارەت بە لێکەوتەکانی گوشاری ئەمنی و هەڕەشە لە دژی خوێندکاران و چالاکوانانی زانکۆ جارێکی تر هێناوەتەوە ئاراوە.

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین