هانا ئاگادار کراوەتەوە کە رەحیم حەسەن پور، شارۆمەندی خەڵکی نەڵاسی سەر بە شاری سەردەشت، ڕۆژی چوارشەممە ٢٥ی خەرمانانی ١٤٠٥، دوای نزیک پێنج هەفتە دەستبەسەری بە دانانی بارمتە ئازاد کراوە.
رەحیم حەسەن پور لە رێکەوتی ١٩ی گەلاوێژی ١٤٠٥، بە شێوەی سەرەڕۆیانە لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە شوێنی کارکردنەکەی لە نزیک ئاوایی بناوی سەردەشت دەستبەسەر کرابوو.
تا ساتی بڵاوبوونەوەی ئەم ڕاپۆرتە، زانیاری ورد سەبارەت بە تۆمەت یان ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵ ئەو شارۆمەندە و بڕی بارمتەی دیاریکراو، لە بەردەستدا نیە.
