جێبەجێ کرانی سزای سێدارەی چوار بەندکراو لە بەندیخانەی ناوەندی ئەسفەهان

بە پێی ئەو ڕاپۆرتانەی کە بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا گەیشتووە، بەرەبەیانی ٢٨ی گەلاوێژی ١٤٠٥، لانیکەم چوار بەندکراو کە لە دۆسیەی پەیوەندیدار بە مادەهۆشبەرەکان سزای سێدارەیان بە سەردا سەپێندرابوو، لە بەندیخانەی ناوەندی ئەسفەهان لە سێدارە دراون، کە تا ئێستا ناسنامەی سێ کەسیان پشتڕاست نەکراوەتەوە.

موحسێن دارابی باوکی منداڵێک و خەڵکی کرماشان یەکێک لەو کەسانەیە کە لە سێدارە دراون. بە پێی زانیارییە بەردەستەکان ئەو پێشتر بە تۆمەتی ئەنجامدانی تاوانەکانی پەیوەندیدار بە مادەهۆشبەرەکان دەستبەسەر و لە لایەن دەزگای قەزایی کۆماری ئیسلامیەوە سزای سێدارەی بە سەردا سەپێندرابوو. ئەم بەندکراوانە پێش جێبەجێ کرانی سزای سێدارە، لە بەندەکانی خۆیانەوە بۆ ژووری تاکەکەسی ڕاگوێزرابوون.

تا ساتی بڵاو بوونەوەی ئەم ڕاپۆرتە، دامودەزگا فەرمییەکانی کۆماری ئیسلامی جێبەجێ کرانی ئەم سزایانەیان ڕانەگەیاندووە و هەروەها وردەکاری زیاتر لە سەر ناسنامەی باقی کەسانی لە سێدارەدراو و دۆسیەکانیان بڵاو نەکراوەتەوە.

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین