ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا زانیویەتی کە ڕۆژی سێ شەمە ١٩ی جۆزەردانی ١٤٠٥ی هەتاوی (٩ی حوزەیرانی ٢٠٢٦)، هاووڵاتییەکی گەنجی خەڵکی ئاوایی خوڕخوڕە سەر بە شاری سەقز بە ناوی پەیمان(شێرکۆ)ڕەحمانپوور، تەمەن ٢١ ساڵ، بەهۆی تەقینەوەی مینی بەجێماوی جەنگی نێوان ئێران و عێراق گیانی لەدەست داوە.
بەپێی ئەو زانیارییانەی بە هانا گەیشتوون، ئەم ڕووداوە لە یەکێک لە ناوچە سنوورییەکان ڕووی داوە و ناوبراو لە کاتی لەوەڕاندنی مەڕوماڵاتدا تووشی تەقینەوەی مین بووە و لە ئەنجامدا گیانی لەدەست داوە.
سەرەڕای تێپەڕبوونی چەندین دەەیە بەسەر کۆتاییهاتنی جەنگی هەشت ساڵەی نێوان ئێران و عێراق، هێشتا مینی چێندراو و تەقەمەنییە نەتەقیوەکان لە زۆرێک لە ناوچە سنوورییەکانی کوردستان مەترسییەکی جیدییە بۆ سەر گیان و ئاسایشی هاووڵاتییان و هەموو ساڵێک دەبنە هۆی کوژران و برینداربوونی ژمارەیەکی زۆر لە خەڵکی مەدەنی.
