سەقز: کچێک کۆتایی بە ژیانی هێنا 

هانا: بە پێی ئەو هەواڵانەی گەیشتوونە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا، رۆژی یەکشەممە رێکەوتی ٢٢ی خاکەلێوەی ١٤٠٠ بەرامبەر بە ١١ی ئاوریلی ٢٠٢١، کچێک لە سەقز کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە. 

لەم راپۆرتەدا هاتووە، ناسنامەی ئەم شارۆمەندە کوردە "لەیلا کەریمی" تەمەن ٣٠ ساڵ، خەڵکی سەقز و دانیشتووی گەڕەکی سیلۆیە. 
ناوبراو لە ماڵی خۆیان، خۆی هەڵاوەسیوە و بەم جۆرە کۆتایی بە ژیانی هێناوە. تا ئامادە کردنی ئەم هەواڵە هۆکاری خۆکوشتنی ناوبراو ئاشکرا نییە و لەم بارەوە زانیارییەکمان بۆ نەهاتووە. 
جێگای ئاماژەیە کێشەی ئابووری و هەژاری، نەخۆشی دەروونی، گوشاری فەرهەنگی، گیروگرفتی سیاسی و گوشارە کۆمەڵایەتییەکان  لە هۆکارە باوەکانی خۆکوژین لە کۆمەڵگای ئێران و رادەی خۆکوژی لە کوردستان لە بەشەکانی دیکەی ئێران زیاترە. 
 

RELATED ARTICLES

Most Popular