سزادرانی سەعید باغچەقی، منداڵی تەمەن ١٦ ساڵ بە ٢٨ مانگ بەندکرانی تەعزیری

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا، سەعید باغچەقی منداڵی تەمەن ١٦ ساڵی کورد، خەڵکی بۆجنورد و لە دەستبەسەرکراوانی ناڕەزایەتییەکانی بەفرانباری ١٤٠٤، لە لایەن دادگای شۆڕشەوە سزای ٢٨ مانگ بەندکرانی تەعزیری بە سەردا سەپێندراوە.

بە گوێرەی زانیارییەکانی هانا، ئەم سزایە نزیک مانگێک لەمەوبەر بەو ڕاگەیندراوە و داوای لێکراوە لە ڕۆژانی داهاتوودا بۆ جێبەجێ کرانی سزاکە خۆی بە بەندیخانە بناسێنێت.

بە پێی ئەم زانیارییانە، سەعید باغچەقی ڕۆژی ١٩ی بەفرانباری ١٤٠٤، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و دوای نزیکەی مانگێک بە دانانی بارمتە ئازاد کرابوو. ئەم منداڵە لە سەرجەم قۆناغەکانی لێکۆڵینەوە و پێڕاگەیشتنی دادوەریدا لە مافی دەستڕاگەیشتن بە پارێزەر بێبەش کراوە.

سزادرانی ئەم منداڵە بە بەندکران، هاوکات لەگەڵ زەوتکردنی مافی دەستڕاگەیشتنی بە پارێزەر لە هەموو قۆناغەکانی دادڕەسی، پێچەوانەی بنەماکانی ڕێوشوێنی دادڕەسی تایبەتی منداڵان و پابەندبوونە نێودەوڵەتییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە بواری پاراستنی مافەکانی منداڵانە.

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین