ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا ئاگادار بووەتەوە کە ڕۆژی سێشەممە ٢٦ی جۆزەردانی ١٤٠٥، هاووڵاتییەک بە ناوی «عەلی شوکری»، ٥٠ ساڵە، چالاکی کولتووری و خەڵکی بۆکان، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە.
بەپێی زانیارییەکانی هانا، ئەم هاووڵاتییە لە شوێنی کارەکەیدا و بەبێ بەڵگە و بڕیاری دادگا لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەستبەسەر کراوە.
بەپێی ڕاپۆرتی هانا، ناوبراو دوای دەستبەسەرکردن بۆ لێکۆڵینەوە و لێپرسینەوە بۆ یەکێک لە ناوەندە ئەمنییەتییەکانی ورمێ گواستراوەتەوە.
شایانی باسە کە تا کاتی بڵاوکردنەوەی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەکی ورد سەبارەت بە هۆکار و تۆمەتی دەستبەسەرکردنی ئەم چالاکە کولتوورییە بەردەست نییە.
