بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا : شەوی هەینی “٢٣ی خەرمانانی ١٤٠٣” کۆڵبەرێک بە ناوی “عەبدوڵرەحمان غولامی” تەمەن ٣٥ ساڵ و خەڵکی ئاوایی “سەرهۆیە”ی سەر بە بەشی ژاوەرۆی سنە ، لە لایەن هێزەکانی پاسەوانی سنوور لە سنووری هەورامان دەستبەسەر و ئازار و ئەشکەنجە دراوە .
بە پێی ئەو ڕاپۆرتانەی بە دەستمان گەیشتوون ؛ ناوبراو بە هۆی لێدان و ئەشکەنجە درانی لە لایەن هێزەکانی پاسەوانی سنوورەوە ، سەر ، دەم وچاو ، ڕان و قاچی بریندار بووە .