جێبەجێ کرانی سزای لە سێدارەدانی زیندانیەکی کورد لە زیندانی ناوەندی هەمەدان

بە پێی ڕاپۆڕتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا : ڕۆژی چوارشەممە “٢٧ی بەفرانباری ١٤٠٢” سزای لەسێدارە دانی زیندانیەکی کورد بە ناوی “جەلیل سلێمانی” کوڕی حاجی حسێن محەممەد خەڵکی کەنگاوەر و دانیشتوویی تویسرکان ، لە زیندانی ناوەندی هەمەدان جێبەجێ کرا .

جەلیل سلێمانی خێزاندار و باوکی دوو منداڵ بوو .

بەپێی ڕاپۆڕتی گەیشتوو ،  ناوبراو پێشتر بە تۆمەتی تاوانەکانی پەیوەندیدار بە "مادەهۆشبەرەکان" دەستبەسەر و لە لایەن دەزگای قەزایی کۆماری ئیسلامیەوە سزای لە سێدارەدانی بە سەردا سەپێنرابوو .

RELATED ARTICLES

Most Popular