هاوکارانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا لە ئیلام هەواڵی لەسێدارەدانی بەندکراوێکی خەڵکی ئیلامیان ڕاگەیاند کە پێشتر بە تۆمەتی “کوشتنی بە ئانقەست” دەستبەسەر کرابوو و لەلایەن دەزگای قەزایی کۆماری ئیسلامیەوە سزای لە سێدارەدانی بەسەردا سەپێنرابوو .
بە پێی ئەم ڕاپۆرتی ، بەرەبەیانی ڕۆژی سێشەممە 26ی بەفرانباری 1402 سزای لە سێدارەدانی زیندانییەک بە ناوی "موحسێن مێهری" کوڕی غوڵام عەلی و خەڵکی ئیلام لە زیندانی ناوەندی ئەم شارە جێبەجێ کرا .
پێویستەی ئاماژە بەوە بکرێت کە ڕۆژی پێنج شەممە ٢١ی بەفرانباری تا ٢٦ی بەفرانباری ١٤٠٢ لانیکەم 10 زیندانی کورد لە زیندانەکانی کۆماری ئیسلامیدا لە سێدارە دراون .
