بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراۆی مافی مرۆڤی هانا : شارۆمەندێکی تەمەن ٤٢ ساڵ بە ناسنامەی “حەبیب دەروێشی” کوڕی هادی و خەڵکی کرماشان ، کە پێشتر دەستبەسەر و لە لایەن دەسەڵاتی دادوەری کۆماری ئیسلامیەوە سزای لە سێدارەدانی بەسەردا سەپێنرابوو سەر لە بەیانی سێشەممە “٢٦ی بەفرانباری ١٤٠٢” لە زیندانی ناوەندی کرماشان لە سێدارە درا .
حەبیب دەروێشی خێزاندار و باوکی دوو منداڵ بوو .
