جێبەجێ کرانی سزای لە سێدارەدانی دوو زیندانی بەلوچ لە زیندانی ناوەندی زاهیدان

بە پێی ئەو ڕاپۆرتانەی گەیشتوونەتە دەس رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا : سەرلەبەیانی رۆژی شەممە “١١ ی نوامبری ٢٠٢٣” سزای لە سێدارەدانی دوو زیندانی بەلوچ بە ناوەکانی “عەبدولحەق گۆمشادزهی” ٣٣ ساڵ خەڵکی میر جاوە و مەیسەم چەندانی تەمەن ٣٢ ساڵ خەڵکی ناوچەی بخشان -بکشان سەر بە شاری شەستون ، لە زیندانی دزاپ جێبەجێ کرا .

عەبدولحەق گۆمشادزهی خێزاندار و باوکی دوو منداڵ بوو .

بە پێی ڕاپۆرتی حاڵ و وشی بەلوچستان ، عەبدولحەق گمشادزهی لە ساڵی ١٤٠٠ بە تۆمەتی "کوشتنی بە ئانقەست" دەستبەسەر و پاشان سزای لە سێدارەدانی بەسەردا سەپێنراوە .

هەروەها مەیسەم چەندانی (دێهقانی) زیندانی سیاسی لە شەهریوەر مانگی 1390 لە ناوچەی بەخشان سەراوان لە لایەن هێزەکانی حکومەتەوە دەستبەسەر و پاشان بە تۆمەتی "موحاربە"(بەکار هێنانی چەک لە دژی ئەمنیەتی کۆمەڵگا و خەڵکی سڤیل) سزای لە سێدارەدانی بەسەردا سەپێندراوە .

RELATED ARTICLES

Most Popular