ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا ئاگادار کراوەتەوە، ڕۆژی سێشەممە ١٢ی خەزەڵوەری ١٤٠٥ هاووڵاتییەک بە ناوی “کەریم سەعیدی” خەڵکی ناوچەی ئەمیراوای بۆکان، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە.
بە گوێرەی زانیارییەکانی هانا، دەستبەسەرکردنی کەریم سەعیدی بەبێ پێشکەشکردنی بەڵگەی یاسایی و بڕیاری دادوەری ئەنجام دراوە.
شایانی باسه، تا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم ڕاپۆرتە هیچ جۆرە زانیارییەک لەسەر هۆکارەکانی دەستبەسەرکردن و ئەو تۆمەتانەی ئاراستەی ئەم هاووڵاتییە کراون لەبەر دەستدا نییە.
