ئازادی کاتی ئاراس ئەحمەدبەیگی بە دانانی بارمتەی یەک ملیارد تمەنی

بەپێی ئەو زانیارییانەی گەیشتوونەتە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا، ڕۆژی چوارشەممە ١٣ی خەزەڵوەری ١٤٠٥ ئاراس ئەحمەد بەیگی، تەمەن ١٨ ساڵ و خەڵکی سەراوڵەی سەر بە پارێزگای ئیلام، دوای ١٦ ڕۆژ دەستبەسەری بە دانانی بارمتەی یەک ملیارد تمەنی بە شێوەی کاتی ئازاد کراوە.

ئەم هاووڵاتییە ڕۆژی سێشەممە ٢٨ی ڕەزبەری ١٤٠٥ لەلایەن هێزەکانی ئیتڵاعاتی سوپای پاسدارانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرابوو.

ئاراس ئەحمەد بەیگی لە ماوەی دەستبەسەرکردنیدا، لە مافی دەستگەیشتن بە پارێزەر، پەیوەندیی تەلەفونی و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەش کرابوو.

شایانی باسە تا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم ڕاپۆرتە،هیچ زانیارییەکی ورد لەسەر دۆسیەکەی ئاراس ئەحمەد بەیگی و ئەو تۆمەتانەی ئاراستەی کراون لەبەردەستدا نییە.

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین