دەستبەسەرکرانی کاوە عوسمانی لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتڵاعاتەوە لە بانە

بەپێی ئەو زانیارییانەی گەیشتوونەتە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا، ڕۆژی سێشەممە ١٢ی خەزەڵوەری ١٤٠٥ هاووڵاتییەک بە ناوی کاوە عوسمانی، خەڵکی شاری بانە، لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتڵاعاتەوە دەستبەسەر کراوە.

بەپێی زانیارییەکانی هانا، هێزەکانی ئیدارەی ئیتڵاعات بە هەڵکوتانە سەر ماڵی ئەم شارۆمەندە بە شێوەی سەرەڕۆیانە دەستبەسەریان کردووە.
کاوە عوسمانی دوای دەستبەسەرکرانی بۆ یەکێک لە گرتووخانە ئەمنییەکانی شاری سنە گواستراوەتەوە.

شایانی باسە، تا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم ڕاپۆرتە هیچ زانیارییەک لەسەر هۆکارەکانی دەستبەسەرکران و ئەو تۆمەتانەی خراونەتە پاڵ ئەم هاووڵاتییە لە بەردەستدا نییە.

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین