ورمێ : قەساسێک کە لە کاژێرەکانی کۆتایدا بە لێخۆشبوون کۆتایی هات

بە پێی ئەو راپۆرتانەی گەیشتوونەتە دەس رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا : بە هەوڵدان و بەدواداچوونی بەردەوامی کۆمەڵێک لە متمانە پێکراوانی ورمێ و هاوکارانی هانا ، کەیسی قەساسی “ئەمیر خورشیدی” تەمەن 52 ساڵ ، کوڕی دەروێش ، خاوەن 3 منداڵ و خەڵکی ئاوایی “نەرگی” سەر بە مەرگەوەری ورمێ ، بەندکراو لە زیندانی ورمێ ، بە لێخۆشبوونی بێ مەرجی بنەماڵەی پوور عەبدول بە ئاشتی و سازان کۆتایی هات  تا ئەو هەلی دووبارەی بۆ گەڕانەوە بە ژیانی دەس کەوێت .

شایانی بیرهێنانەوەیە کە ناوبراو نزیکەی 18 ساڵ لەمەوبەر لە شەڕێکی نەخوازراودا کەسێکی بە چەک کوشتووە .

شایانی ئاماژە پێکردنە نیوەڕۆی رۆژی دووشەممە "6ی نوامبری 2023" ئەم شارۆمەندە بۆ جێبەجێ کرانی سزای لە سێدارەدان ، بۆ بەشی تاکەکەسی زیندان گواسترابووەوە .

RELATED ARTICLES

Most Popular