بەپێی ئەو زانیارییانەی بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا گەیشتوون، لە ڕۆژانی ڕابردوودا منداڵێکی تەمەن ١٥ ساڵ بە ناوی تەها سەبزی خەڵکی شاری ئاودانان، لە ڕەوتی ناڕەزایەتییە جەماوەرییەکاندا کە وەک کاردانەوەیەک بەرامبەر بە وەرگەڕانی پاسی هەڵگری کرێکاران بەڕێوەچوون، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراوە و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە.
شایانی باسە تا کاتی ئامادەکردنی ئەم ڕاپۆرتە،هیچ زانیارییەکی ورد سەبارەت بە شوێنی ڕاگرتن و ئەو تۆمەتانەی خراونەتە پاڵ ئەم هاوڵاتییە،لەبەردەستدا نییە.
