بە پێی ئەو زانیارییانەی بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا گەیشتوون، عەلی پورداراب چالاکی میدیایی دانیشتوویی کرماشان، لە لایەن دادگای شۆڕشی ئەم شارەوە بە تۆمەتی “پڕوپاگەندە دژی نیزام” سزای ساڵێک زیندانی تەعزیری، دوو ساڵ قەدەغەی چوونە دەرەوە لە وڵات و دوو ساڵ بێبەش کردن لە چالاکی میدیایی بە سەردا سەپێندراوە.
ناوبراو پێشترش لە پەیوەندی لەگەڵ ئەم دۆسیەیە لە ڕێگای ئاگادارکردنەوەی فەرمییەوە بۆ لقی لێکۆڵینەوەی دادسەرای گشتی و شۆڕشی کرماشان بانگ کرابوو.
شایانی باسە تا ساتی بڵاو بوونەوەی ئەم ڕاپۆرتە، وردەکاری زیاتر لە سەر پڕۆسەی پێڕاگەیشتن بە دۆسیە و بارودۆخی ئێستای ئەم شارۆمەندە لە بەردەستدا نیە.
