تەقینەوەی مین بووە هۆی گیان لەدەستدانی شارۆمەندێکی خەڵکی بانە

بەپێی ئەو راپۆرتانەی گەیشتوونەتە دەس رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا : رۆژی سێشەممە “17ی ئۆکتۆبری 2023” شارۆمەندێک بە ناوی “پێشەوا عەلیار” تەمەن 28 ساڵ و خەڵکی بانە و دانیشتووی شاری “سلێمانی” لە هەرێمی کوردستان ، بە هۆی تەقینەوەی مین گیانی لە دەستدا .

بە پێی راپۆرتی گەیشتوو ؛ ناوبراو بۆ هۆی تەقینەوەی مین لە ناوچەی "چوارتا" سەر بە شاری سلێمانی ، لاقێکی لە دەستدابوو بەڵام بە هۆی خوێنبەربوونی قورسەوە گیانی لە دەستداوە .

RELATED ARTICLES

Most Popular