بەردەوامیی دەستبەسەرکردنەکان لە ئاودانان؛ حوسێن عەلیزادە دەستبەسەر کرا

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا، ڕۆژی سێشەممە ٢٦ی خەزەڵوەری ١٤٠٥، حوسێن عەلیزادە، هاووڵاتییەکی خەڵکی ئاودانان، لە ڕەوتی ناڕەزایەتییە جەماوەرییەکاندا وەک کاردانەوەیەک بەرامبەر بە ڕووداوی وەرگەڕانی پاسی هەڵگری کرێکاران، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراوە و بۆ شوێنێکی نادیار گوازراوەتەوە.

تا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم ڕاپۆرتە، هیچ زانیارییەک لەبارەی شوێنی ڕاگرتن، دۆخی یاسایی و ئەو تۆمەتە ئەگەرییانەی خراونەتە پاڵ ئەم هاووڵاتییە، لەبەردەستدا نییە.

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین