سنە : فەرشید عەبدوڵڵاهی باوکی هومەن عەبدوڵڵاهی بانگهێشت کرا بۆ وەزارەتی ئیتڵاعات

بە پێی ئەو راپۆرتانەی گەیشتوونەتە دەست رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا : ئەمرۆ یەک شەممە “٨ی ئۆکتۆبری ٢٠٢٣” فەرشید عەبدوڵڵاهی باوکی هومەن عەبدوڵڵاهی لە گیانبەختکردوانی شورشی ژن ، ژیان ، ئازادی ، لە سنە ، بانگهێشت کرا بۆ ئیدارەی ئیتڵاعات .

سەرچاوەیکی ئاگادار لە وتووێژ لەگەڵ هانا رایگەیاند ؛ فەرشید عەبدوڵڵاهی بە هۆکاری نادیار لە رێگای پەیوەندی تەلەفۆنیەوە بەنگهێشت کراوە بۆ ئیدارەی ئیتڵاعات .

 

شایانی باسە هومەن عەبدوڵڵاهی لاوی تەمەن ٢٢ ساڵ خەڵکی سنە ، شەوی چوارشەممە "٧ی دێسامبری ٢٠٢٢" لە کاتی گردبوونەوەی نارەزایی لە شەقامی "حەسەن ئاوای " ئەم شارە بە هۆی تەقەی راستەوخۆی هێزە سەرکوتگەرەکان گیانی لە دەستدا .

RELATED ARTICLES

Most Popular