بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا: #کەماڵ_لوتفی باوکی شەهید #ڕەزا_لوتفی خەڵکی دێولان زیاتر لە ١٠ ڕۆژە لە زیندانی کامێران مانی لە خواردن گرتووە.
پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە کەمال لوتفی لە مانگی ئاوریلی ٢٠٢٣ لە لایەن هێزەکانی حکوومەتەوە دەستبەسەر و دواتر ڕۆژی دووشەممە "٢٤ی ئاوریل ٢٠٢٣" لە گرتووخانە ئەمنییەکانی حکوومەتەوە بۆ زیندانی کۆماری ئیسلامی لە کامێران گواسترایەوە.
