ئازادکردنی “پەیمان ئەحمەدیان” لە زیندان بە دانانی بارمتە

بە پشت بەستن بەو ڕاپۆرتانەی لە دیواندرەوە بۆ ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا نێردراوە ؛ ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٨ی مەی ٢٠٢٣، پەیمان ئەحمەدیان کوڕی عەباس خەڵکی ئاوای کەلەکان و خەڵکی دیواندەرە بە دانانی بارمتەی یەک ملیار تمەنی بە شێوەی کاتی لە گرتوخانەی ئیتلاعاتی سنە ئازاد کرا.

پەیمان ئەحمەدیان ڕۆژی یەکشەممە "٧ی مەی ٢٠٢٣" لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی سپای پاسداران لە دیواندەرە بەبێ بڕیاری دادگا بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ حیزبە کوردییەکان دەستبەسەر کرا.

پێویستە بگوترێ، دوای ئازادکردنی، هێشتا هێزەکانی حکومەت دەستیان بەسەر مۆبایلی ئەم هاوڵاتییە گرتووە.

RELATED ARTICLES

Most Popular