بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە هاوکارانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا؛ حوکمی ئێعدامی زیندانییەک کە بە ناوی “حوسێن سوڵتانی-عەلی ئابادی” خەڵکی شاری بوکان، بە تۆمەتی پەیوەندی بە تاوانەکانی پێوەندیدار بە ماددەی هۆشبەرەوە، بە ئێعدام مەحکووم کرابوو، لە زیندانی ورمێ جێبەجێ کرا.
پێویستە ئەوە لەبیر نەکرێت, کە بەرەبەیانی ئەمڕۆ لانیکەم ٨ هاووڵاتی لە زیندانی ناوەندیی ورمێ لەسێدارە دراون.
