بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا، ئێوارەی یەکشەممە ١٢ی ڕەزبەری ١٤٠٥ لە دوای ڕوودانی تەقەکردنێک لە گەڕەکی پەردیسی کرماشان،دوو ژن بە ناوەکانی فاتمە لوتفی تەمەن ٤٦ ساڵ و زەهرا شەهبازی تەمەن ٢٦ ساڵ،بەهۆی بەرکەوتنی گوللەوە گیانیان لەدەستداوە.
لەسەر بنەمای ئەو زانیارییانەی بە دەستی هانا گەیشتوون،ئەم ڕووداوە لە دوای پەڕەسەندنی کێشە و ناکۆکی خێزانی ڕوویداوە.
ئەمیرعەلی شەهبازی تەمەن ١٨ ساڵ کە ئەندامێکی ئەم بنەماڵەیەیە وەک تۆمەتباری سەرەکیی ئەم تەقەکردنە ناسێنراوە.
دەوترێت تۆمەتبارەکە دوای ڕووداوی تەقەکردنەکە لە شوێنی ڕووداوەکە هەڵاتووە و تا کاتی ئامادەکردنی ئەم ڕاپۆرتە هیچ زانیارییەکی فەرمی و پشتڕاستکراو لەسەر دەستگیرکردنی بڵاونەکراوەتەوە.
