هانا؛ سەرلەبەیانی ئەمڕۆ هەینی خوێناوی ورمێ، ١٧ی مارسی ٢٠٢٣، لەسێدارەدانی لانیکەم هەشت زیندانیی کورد لە زیندانی کۆماری ئیسلامیی ورمێ بەڕێوەچوو.
1- محی الدین ئیبراهیمی،٤٣ ساڵە، کوڕی محمد، خێزاندار و خاوەنی پێنج منداڵ، خەڵکی ئاوای "ئەلکاوی"شنۆ،بە تۆمەتی سیاسی.
2- عەشی (فڕوهەر) عەباس نەژاد،٤٠ ساڵە، کوڕی ڕەشید و خاوەنی دوو منداڵە، خەڵکی ئاوای گوجار، بە تۆمەتی کەرەستەی مادە هۆشبەر.
3- سەلیم ئەیوبیان،٣٧ ساڵە، کوڕی محەممەد ساڵح و خەڵکی ئاوای مۆانای تێرگۆر،بە تۆمەتی مادەی هۆشبەر.
4- جهانبەخش ڕادلوی، کوڕی سۆدین، خێزاندار و خاوەنی دوو منداڵ و خەڵکی ئاغچەچەقەڵی، سۆمابرادۆستی ورمێ
5- یاسین ڕەشیدی کوڕی ئەردەڵان خەڵکی کەلهۆری ورمێ، بە تۆمەتی مادەی هۆشبەر.
6- حسێن سۆڵتانی عەلی ئابادی" خەڵکی شاری بوکان، بە تۆمەتی کەرەستەی مادە هۆشبەر.
7- حەسەن عومەری.
8- نەسیم نیازی، دانیشتووی شاری کەرەج.
پێویستە لەبیرمان بێت کە ڕۆژی چوارشەممە ١٥ی مارسی ٢٠٢٣ لانیکەم ١٤ بەندکراوی کورد بە مەبەستی جێبەجێکردنی حوکمی ئێعدام بۆ ژوورە تاکەکەسییەکان گواستراونەتەوە و بەشێکیشیان دوای سەردانیان لەگەڵ بنەماڵەکانیان .
سەلیم ئەیوبیان وەک نیشانەی ناڕەزایەتی دەربڕین خۆی لە ئاخرین دیداری لەگەڵ بنەماڵەکەی پاراست
تا ساتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەک لەسەر بارودۆخی تەرمی زیندانی سیاسی محیەدین ئیبراهیمی لەبەردەستدا نییە.
