بە پێی ئەو ڕاپۆرتانەی به هاوکارانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا گەشتووە؛ ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە”١٣ی مارسی ٢٠٢٣، هاووڵاتییەکی بەلووچ بە ناوی’ گۆڵ ئەحمەد غولجەیی” ٢١ ساڵە، خەڵکی سەراوانی ، سیستان و بەلوچستان، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەرکوتگەرەکان لە میحوەری سەراوان لە زاهیدان، گیانیلەدەستدا .
ئەم سەرچاوە ئاگادارە ئاماژەی بەوەشکرد، چەند هاوڵاتییەکی دیکەش کوژراون، تا ساتی نووسینی ئەم هەواڵە ناوەکانیان پشتڕاست نەکراوەتەوە.
