هانا: بەرەبەیانی ڕۆژی شەممە”١٤ی فێوریەی ٢٠٢٣، دوو بەندکراو بە ناوەکانی میلاد جاجوی خانیک و محەممەد عەلی ئەختری کۆهلان لە زیندانی ناوەندیی ورمێ لەسێدارە دران.
بە پێی ئەو ڕاپۆرتانەی دەستمان کەوتووە؛ ئەم دوو زیندانییە لە مانگی رەزبەری ١٣٦٧" لەگەڵ کەسێکی دیکە بە ناسنامەی "میلاد غەفارزادە قەرەقشلاق" بە تۆمەتی دزی چەکداری کە بووە هۆی کوشتنی خاوەن دوکانێکی زێڕ لە ورمێ و لە مانگی خاکەلێوەی ساڵی ١٣٦٨ لە لایەن لقی دووی دادگای ئینقلابەوە دەستبەسەر کراون لە ورمێ بە دادوەر شیخلو بە تۆمەتی "محاربە" لە ڕێگەی دزی چەکدارییەوە سزای لە سێدارەدانیان بەسەردا سەپێندرا.
پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت ,کە حوکمی لەسێدارەدانی میلاد غەفارزادە قەرەقشلاق لەلایەن دادگای باڵا هەڵوەشایەوە و گۆڕدرا بۆ حەپس.
