لەسێدارەدانی زیندانییەکی کورد

هانا؛ بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە”۱۰ی ژانویەی۲۰۲۳”لەسێدارەدانی بەندکراوێک بە ناوی “پەبمان عەرەب گێچە”، کوڕی موسڵەح، خەڵکی ئاوای “گیچە”ی سۆما برادۆستی ورمێ، بە ئێعدام مەحکووم کرابوو، لە زیندانی ڕەجای شاری کەرەج بەڕێوەچوو.

 ئەم زیندانییە پێشتر بە تۆمەتی پەیوەند لەگەل مادەی هۆشبەر دەستبەسەر کرابوو، و لەلایەن سیستەمی قەزایی کۆماری ئیسلامییەوە حوکمی لەسێدارەدانی بەسەردا سەپێندرابوو.

پێویستە لەبیرمان بێت کە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا: ڕۆژی دووشەممە"۹ی ژانویەی ۲۰۲۳" هەواڵی حوکمی لەسێدارەدانی دوو زیندانی بەناوەکانی "ڕەشید لوندپوور خدری" خەڵکی ورمێ لە زیندانی کەرەج و "خالەق خزرزادە" خەڵکی پیرانشار لە زیندانی بەندەر عەباس جێ بە جێکرابو بڵاو کردەوە.
 

RELATED ARTICLES

Most Popular