هانا؛ لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا، دوو مامۆستا بە ناوەکانی “عەلی حسەین شەمایلی” کوڕی لوتفوڵڵا و “کیۆمەرس واعزی” کوڕی حوسەین و لە خەڵکی سەنقەر و کەلیایی، لەلایەن لقی دووی دادگای ئینقلاب لە کرماشان بە تۆمەتی “پڕوپاگەندە دژی ڕیژیم” و “بە ۱۰ مانگ زندان ,سووکایەتیکردن بە ڕێبەری کۆماری ئیسلامی بە یەک ساڵ زیندان و “ئیغراکردن و هاندانی خەڵک” بە ٤ ساڵ زیندان مەحکووم کراوە.
دانیشتنی دادگای ئەو دوو مامۆستایە ڕۆژی سێشەممە ١٥ی نۆڤەمبەری ٢٠٢٢ لە لقی دووی دادگای ئینقلابی کرماشان بە دادوەر مەسعوود نووری بەڕێوەچوو.
ئەم دوو مامۆستایە لە کۆتایی ئوکتۆبری ٢٠٢٢ لە ماڵە تایبەتەکانیان لەلایەن هێزەکانی حکومەتەوە دەستگیرکران و دوای تەواوبوونی پرۆسەی لێپرسینەوە، تا کۆتایی ئیجرائاتەکان بەشێوەیەکی کاتی ئازادکران.
