بەپێی سەرچاوەیەکی ئاگادار لە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا: ڕۆژی دووشەممە”٢٨ی نڤەمبری٢٠٢٢”هاووڵاتییەک بە ناوی “ئەسعەد ئەحمەدی” خەڵکی مەهاباد لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای پاسداران دەستبەسەر کرا.
ئەم سەرچاوەیە زیادی کرد: هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای پاسداران بەبێ بەڵگەی یاسایی دادگا هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی شەخسی ئەم هاووڵاتییە و دەستبەسەرو گواستیانەوە بۆ ورمێ.
پێویستە ئاماژەی پێی بکرێت:زیاتر لە دوو مانگ بەسەر دەستبەسەرکرانی ئەم هاوڵاتیە تێدەپەڕێت، تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنوسی لەبەردەستدا نییە.
