تەورێز؛ ئاشکرا بوونی ناوی شارۆمەندێکی دەستبەسەرکراو

بە پێی ئەو ڕاپۆرتانەی بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا گەیشتووە؛ ڕۆژی چوارشەممە”۱۶ی نڤامبڕی۲۰۲۲”هاووڵاتییەکی کورد بەناوی “ئومید گۆزڵی”٢٧ ساڵە لە شاری تەورێز لەلایەن هێزەکانی حکوومەتەوە ڕفێندرا و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە.

تا ساتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووسی ئەم هاووڵاتییە لە بەردەستدانییە، دامودەزگا ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی هیچ وەڵامێک بە بنەماڵەی ناوبراو نادەن.

RELATED ARTICLES

Most Popular